کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی : محمدی حاجی مەحمود 7 ساڵە پارەی كارەبای نەداوە

A بڵاوکراوەتەوە لەلایەن Admin
September 29, 2026 06:43 PM 11 بینینەکان
هاوبەشکردن:
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی : محمدی حاجی مەحمود 7 ساڵە پارەی كارەبای نەداوە

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و هەڵەبجەوە دەربارەی پسووڵەی کارەبای گوڵەخانە:
دوابەدوای لێدوانی بەڕێز کاک محەمەدی حاجی مەحمود سەبارەت بە گەڕانەوەی 100 ملیۆن دینار پارەی کارەبا، بە پێویستمان زانی ڕوونی بکەینەوە کە کۆی بڕی تۆمارکراو 76 ملیۆن دینارە، نەک 100 ملیۆن دینار و ئەم بڕەش بۆ یەک هاوبەش نییە، بەڵکو هەشت هاوبەشی جیاواز لە جۆری ماڵان، میری و کشتوکاڵی لەخۆدەگرێت.

بەشێکی زۆری ئەم 76 ملیۆن دینارە قەرزی کۆنی کارەبای پێش پڕۆژەی ڕووناکییە، گوڵەخانە دوا جار حەوت ساڵ لەمەوبەر پارەی کارەبای داوە، بۆیە بەشێکی بەرچاو لە بڕەکە قەرزی کەڵەکەبووی ئەو ماوەیەیە.

لە هەمان کاتدا، کەناڵی تەلەفزیۆنی و بارەگای سەرەکییان لە سلێمانی قەرزداری کارەبان و بارەگاکەش، دوایینجار پارەی کارەبای لە ساڵی 2002 داوە.

تیمەکانی کارەبا چەندینجار بۆ پشکنین و بەدواداچوون سەردانی ئەم شوێنانەیان کردووە، بەڵام بەردەوام ڕێگرییان لێکراوە.

لە کۆتاییدا، پشکنینی پسووڵەکان هیچ هەڵەیەکی لە بڕە تۆمارکراوەکان نەدۆزیوەتەوە، بۆیە جێی داخە لەگەڵ بوونی ئەم هەموو زانیاری و ڕاستییانە گوڵەخانە بابەتەکە وەک نادادپەروەری باس دەکات.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

برەو

میدیای گشتی کوردستان

دەربارەی ئێمە