ڕاپۆرت

بەپێی ئاماری ٢٠٢٥ ڕێژەی هاوسەرگیری بەرانبەر بە جیابوننەوە لە ئاستێکی بەرزدایە

August 16, 2026
هاوبەشکردن:
بەپێی ئاماری ٢٠٢٥ ڕێژەی هاوسەرگیری بەرانبەر بە جیابوننەوە لە ئاستێکی بەرزدایە

بەپێی ئاماری ٢٠٢٥ ڕێژەی هاوسەرگیری بەرانبەر بە جیابوننەوە لە ئاستێکی بەرزدایە



بەپێێ نوێترین ئامارە فەرمییەکانی ئەنجوومەنی دادوەری، لە ساڵی ٢٠٢٥دا تۆماری گرێبەستەکانی هاوسەرگیری و کەیسەکانی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستان گوڕانکاریی بەرچاویا بەخۆوە بینیوە، بە جۆرێک هاوسەرگیری بە شێوەیەکی دیار زیادی کردووە و ئاستی جیابوونەوەش لە زۆربەی ناوچەکان هەڵکشاوە.

کۆی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری لە سەرتاسەری هەرێم گەیشتووەتە زیاتر لە ٦١ هەزار حاڵەت، کە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤ زیاتر لە ١٠ هەزار حاڵەت زیادی کردووە.

لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، پارێزگای سلێمانی لە پلەی یەکەمی زۆرترین تۆماری مارەبڕیندا دێت، دوای ئەویش پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و ئیدارەی گەرمیان دێن.

لە بەرامبەردا، دۆسیەکانی جیابوونەوە لە هەرێم گەیشتووەتە ١٥ هەزار و ٨٢٦ حاڵەت. پارێزگای هەولێر بە تۆمارکردنی ٧ هەزار و ١١٣ حاڵەت، لە پلەی یەکەمدایە و زۆرترین ڕێژەی زیادبوونی تەڵاقی تێدا تۆمارکراوە کە بە تەنیا زیاتر لە ٣ هەزار حاڵەت زیادی کردووە.

لە ئامارەکاندا جیاوازییەک دەردەکەوێت، لە کاتێکدا جیابوونەوە لە سەرجەم ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ڕووی لە زیادبوون کردووە، تەنیا لە پارێزگای سلێمانی ئامارەکانی جیابوونەوە دابەزینیان تۆمار کردووە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!