هێزی دەریایی ئێران: نەوتهەڵگرێکی زەبەلاح لە گەرووی هورمز بەر دوو مینی دەریایی کەوت و ئاگری گرت
r بڵاوکراوەتەوە لەلایەن rebar
سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە، لە بەیاننامەیەکدا کە لە تەلەفزیۆنی فەرمیی ئەو وڵاتەوە بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاند؛ کەشتییەکی زەبەلاحی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز بەر دوو مینی دەریایی کەوتووە و بەهۆیەوە ئاگری گرتووە و بەتەواوی لەکار کەوتووە.
لە بەیاننامەکەدا سوپای پاسداران بانگەشەی ئەوەی کردووە کە نەوتهەڵگرەکە ویستویەتی "بە شێوەیەکی نایاسایی" بە بەشی باشووری گەرووی هورمزدا تێپەڕێت.
لە دوای سەرهەڵدانی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، سوپای پاسداران پێی وایە تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە بەشی باشووری گەرووی هورمز، واتە نزیک لە کەناراوەکانی عومان، نایاساییە، بەڵام ئەم بانگەشەیەی ئێران لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکاندا یەکناگرێتەوە.
لە بەیاننامەکەی هێزی دەریایی سوپای پاسداراندا هیچ ئاماژەیەک بە ناوی نەوتهەڵگرەکە، تیمی سەر کەشتییەکە، خاوەندارێتییەکەی و کاتی دروستی ڕووداوەکە نەکراوە. هەروەها ئەو دامەزراوە سەربازییە هۆشداری داوەتە کەشتییە سەربازییەکانی دیکەش کە ئەگەر پابەندی "ڕێنماییە ئەمنییەکانی" گەرووی هورمز نەبن، ئەوا "هیچ چارەنووسێکی دیکەیان جگە لەمە نابێت."
ئەم بەیاننامەیەی سوپای پاسداران دوای دروستبوونی پێکدادانی سەربازیی نوێ لە نێوان ئەمریکا و ئێران بڵاودەکرێتەوە، بەڵام تاکە ڕاپۆرتێک کە باس لە ڕووداوی کەشتییەک لە گەرووی هورمز دەکات، پەیوەندیی بە چەند کاتژمێرێک پێش هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر دورگەی لارک هەیە.
لە لایەکی دیکەوە، هەندێک لە شارەزایان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم نەوتهەڵگرە کەشتییەکی هەڵگری ئاڵای کوێتە و دوو ڕۆژ پێش ئێستا تووشی ڕووداو بووە، کە ڕاپۆرتەکەی ڕۆژی یەکشەممە لە ماڵپەڕەکانی چاودێریکردنی کەشتییەکان و لە نێویاندا ماڵپەڕی دەریاوانیی بەریتانیا بڵاوکراوەتەوە.
← دادگای بەغدا سزای ١٥ ساڵ زیندانیکردنی بۆ رفێنەری ڕۆژنامەنوسە ئەمریکیەکە دەرکرد
بابەتی داهاتووسێنتكۆم هەفتەی رابردوو ترەمپی ئاگاداركردووە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
زۆرترین بینراو
لە نزیکترین کاتدا بەغدا موچە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت
Aug 16, 2026 08:45 PMبەپێی ئاماری ٢٠٢٥ ڕێژەی هاوسەرگیری بەرانبەر بە جیابوننەوە لە ئاستێکی بەرزدایە
Aug 16, 2026 08:36 PMئێران و عومان لەسەر گەروی هورمز ڕێکەوتن
Aug 16, 2026 08:46 PMارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی ٧٥٠ دیناری دابەش دەکەن دیاریکرا
Aug 16, 2026 08:42 PMنوێترین بابەتەکان
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی : محمدی حاجی مەحمود 7 ساڵە پارەی كارەبای نەداوە
Sep 29, 2026 06:43 PM
سێنتكۆم هەفتەی رابردوو ترەمپی ئاگاداركردووە
Sep 01, 2026 10:51 AM