وەزارەتی خوێندنی باڵا دەستپێکى ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند
A بڵاوکراوەتەوە لەلایەن Admin
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، ساڵنامەی نوێی خوێندنی بۆ ساڵی ئەکادیمیی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکەمی مانگی ئەیلوول دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە و لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتووشدا پرۆسەکە کۆتایی دێت.
بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، لەو زانکۆ، کۆلێژ و پەیمانگایانەی سیستمی خوێندنی ساڵانە یان وەرزی پەیڕەو دەکەن، دەبێت ماوەی خوێندنی ساڵانە لە (٣٠) هەفتە و سیستمی وەرزی لە (١٥) هەفتە کەمتر نەبێت بۆ هەر وەرزێک، ئەم ماوەیەش ڕۆژانی پشوو و تاقیکردنەوەکان ناگرێتەوە. هاوکات، بۆ ئەو ناوەندانەی سیستمی سێ وەرزی پەیڕەو دەکەن، پێویستە هەر وەرزێک لە (١٣) هەفتە کەمتر نەبێت، کە لایەنی کەم (١٠) هەفتەی بۆ پرۆسەی خوێندن تەرخان دەکرێت و ماوەکەی دیکەش بۆ خۆتۆمارکردن و تاقیکردنەوەکان دەبێت.
سەبارەت بەو زانکۆ و پەیمانگایانەشی کە پێواژۆی بۆلۆنیا پەیڕەو دەکەن، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، پاڵپشت بە ماددەی (٣) لە ڕێبەری جێبەجێکردنی پێواژۆکە لە زانکۆکانی هەرێم، دەبێت هەر وەرزێکی خوێندن لە (٢٠) هەفتە کەمتر نەبێت، کە (١٤) هەفتەی بۆ خوێندن و ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ خۆتۆمارکردن و تاقیکردنەوەکان تەرخان دەکرێت.
لە بەشێکی دیکەی ڕێنماییەکاندا جەخت لەوە کراوەتەوە، لەو زانکۆ و پەیمانگایانەی پێواژۆی بۆلۆنیا جێبەجێ دەکەن، قوتابی و خوێندکار لە ماوەی یەک ساڵی ئەکادیمیدا، تەنها بۆیان هەیە دوو هەوڵی تاقیکردنەوەی کۆتایی ئەنجام بدەن.
← بینەر لە شانۆی کوردیدا
بابەتی داهاتووموجتەبا خامنەیی: "هەر گوتارێکی نائومێدکەر کە پاڵنەری نیشتمانی لاواز بکات قەدەغەیە" →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
زۆرترین بینراو
لە نزیکترین کاتدا بەغدا موچە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت
Aug 16, 2026 08:45 PMبەپێی ئاماری ٢٠٢٥ ڕێژەی هاوسەرگیری بەرانبەر بە جیابوننەوە لە ئاستێکی بەرزدایە
Aug 16, 2026 08:36 PMئێران و عومان لەسەر گەروی هورمز ڕێکەوتن
Aug 16, 2026 08:46 PMارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی ٧٥٠ دیناری دابەش دەکەن دیاریکرا
Aug 16, 2026 08:42 PMنوێترین بابەتەکان
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی : محمدی حاجی مەحمود 7 ساڵە پارەی كارەبای نەداوە
Sep 29, 2026 06:43 PM
سێنتكۆم هەفتەی رابردوو ترەمپی ئاگاداركردووە
Sep 01, 2026 10:51 AM