کوردستان

پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن

A بڵاوکراوەتەوە لەلایەن Admin
August 31, 2026 03:28 PM 37 بینینەکان
هاوبەشکردن:
پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو و بەراورد بە دوێنێ، بەڕێژەی (٤ بۆ ٦) پلە دادەبەزن.

 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە (٣١ی ئابی ٢٠٢٦)، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لە نێوان (١٠ بۆ ٢٠) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت، هەروەها مەودای بینین لە نێوان (٨ بۆ ١٠) کیلۆمەتردا دەبێت. لە تۆمارەکانی ئەمڕۆدا، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان و دهۆک دەبێت کە ٣٩ پلەیە و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە ٢٧ پلەی سیلیزییە، لە هەولێری پایتەخت ٣٥ پلە و لە سلێمانی ٣٤ پلە دەبێت

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

برەو

میدیای گشتی کوردستان

دەربارەی ئێمە