کوردستان

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: ڕەنگکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی حەرامە

A بڵاوکراوەتەوە لەلایەن Admin
August 21, 2026 05:26 PM 62 بینینەکان
هاوبەشکردن:
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: ڕەنگکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی حەرامە

لە هەرێمی کوردستان بڕیارێکی شەرعی لەبارەی بەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان بۆ ڕەنگکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەرکرد و ڕایگەیاند کە ئەم کارە بەشەرع حەرامە و قەدەغەیە.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ڕوونی کردەوە، کە ڕەنگکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەچێتە خانەی غەش، فێڵکردن و خواردنی ماڵی خەڵک بە بەتاڵ، چونکە دەبێتە هۆی شاردنەوەی کواڵێتی نزمی بەرهەمەکە و فرۆشتنی بە نرخێکی زیاتر لە نرخەکەی خۆی.

جەختیشی کردەوە، کە ئەم ماددانە زیانی توندی تەندروستییان بۆ هاووڵاتییان هەیە و ڕەنگە ببنە هۆی تووشبوونی بەکاربەران بە نەخۆشییە کوشندەکان.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا داوای لە جووتیاران کرد بۆ دەستکەوتنی قازانجێکی کەم و کاتی، پەنا بۆ کاری حەرام نەبەن، هاوکات داواشی لە حکومەت و دەزگا پەیوەندیدارەکان کرد ڕێگری لەم دیاردەیە بگرن و سزای یاسایی بەسەر سەرپێچیکاراندا بسەپێنن.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

برەو

میدیای گشتی کوردستان

دەربارەی ئێمە