جیهان

ئێران :ئەو هێرشە هەڵەیەکی کوشندە بوو و باجێکی قورس دەدەن

A بڵاوکراوەتەوە لەلایەن Admin
August 31, 2026 03:36 PM 30 بینینەکان
هاوبەشکردن:
ئێران :ئەو هێرشە هەڵەیەکی کوشندە بوو و باجێکی قورس دەدەن

ئەمڕۆ دووشەممە، 31ـی ئابی 2026، بارەگای ناوەندیی "خاتەمولئەنبیا"ـی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، وەڵامی فەرمی خۆی بۆ هێرشەکەی ئەمریکا ڕاگەیاند. ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی بارەگاکە، لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا بە شێوەیەکی نایاسایی هێرشی کردووەتە سەر دوورگەی ستراتیژیی "لارک" لە گەرووی هورمز.


بە گوتەی ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران، لە ئاکامی ئەو هێرشەدا ژمارەیەک سەرباز و هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون و بریندار بوون. زولفەقاری ئەو هەنگاوەی ئەمریکای بە "هەڵەیەکی کوشندە" وەسف کرد کە دەرئەنجامی توندی لێ دەکەوێتەوە.


لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژییەدا، ئێران لە چوارچێوەی بەرگریکردن لە خۆیدا، هێرشی مووشەکی کردە سەر ئەو بنکانەی ئەمریکا لە ئوردن کە پشتیوانیی هێرشەکەیان کردبوو، هاوکات درۆنێکی ئەمریکیش خرانە خوارەوە.


لای خۆیەوە، سوپای ئوردن ڕاگەیاند کە سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانیان توانیویانە هەشت مووشەکی تێکشکێنن پێش ئەوەی بگەنە ئامانجەکانیان. سەرەڕای ئەم گرژییە توندانە، سوپای پاسداران جەختی کردەوە کە وڵاتەکەیان نایەوێت بچێتە نێو جەنگەوە، بەڵام بۆ هەر دەستدرێژییەکی نوێ وەڵامی توندیان دەبێت.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

برەو

میدیای گشتی کوردستان

دەربارەی ئێمە